لە هێزی ۱۱٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێکەوتی ۲۱ی پووشپەڕی ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو'' و هاوڕێیانی ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو .
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سانێکی نیزامی و پاشان سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بە تایبەت شەهیدانی ڤییەن دەستی پێ کرد.
دواتر لەلایەن ''سەیران مەحموودپوور'' جێگر هێزی ۱۱٥ کورتەیەک لە ژیاننامەی دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو'' پێشکەشی بەشداربووان کرا .
پاشان ''دیاکۆ مەسعوودی'' کادری بەشی ئامووزشی دەزگای فەرماندەیی سەبارەت بە ڕۆڵ و کەسایەتیی ئەو ڕێبەرە مەزنە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
لە بڕگەی دیکەدا ''بێهزاد عەزیزی'' بەرپرسی بەشی ئاموزشی هێزی ۱٤٥ سەبارەت بە هزر و ئەندێشەی دوکتور قاسملوو وتارێکی پێشکەش کرد .
هەروەها لە ڕێوڕەسمەکەدا وێڕای دانەواندنی سەری ڕێز و نەوازش لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ کرایەوە.