کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:04 - 24 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنە، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، قارەمانانی دێموکرات لە سنە، لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت لەنێو سنەدا، بەرەوپیریی ئەم ڕۆژەوە چوون.

لە حاڵێکدا کە نێو شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە میلیتاریزە کراوە و کەشێکی ئەمنی بەسەر ئەو شارەدا زاڵە، تێکۆشەرانی دێموکرات بوێرانە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەرز ڕادەگرن.