کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکییە تەبلیغییەکان بەردەوامە

10:34 - 7 رێبەندان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پیرۆزکردنی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "قەرەشڵاخ" لە ناوچەی "شاروێران" سەر بە شاری مەهاباد بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

تێکۆشەرانی دێموکرات بەم بۆنەوە لە: ''کوچە و کۆڵانەکان، قوتابخانە، تەندروستی، دەورووبەری مزگەت و زۆربەی شوێنەکانی ناو گوند" چالاکییان کردووە.

بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی ئەنجام دراوە و خەڵک ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کردووە.