کوردستان میدیا: یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ٧٣هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە بۆنەی ۲ی رێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان پر بە دڵ پیرۆزبایی لە گشت خەڵکی کوردستان و رێرەوانی ئەو کۆمارە دەکەین. هیوادارین بە زوويى لە سایەی تێکۆشانی رۆڵەکانی کوردستان لە شاخ و شار و لە ناو قوتابخانە و زانستگاکاندا بۆ جارێکی دیکە و بۆ هەتاهەتایە ئاڵای سەربەرزی کوردستان هەڵدەینەوە. لە کۆتاییدا سڵاو دەنێرین بۆ رێرەوانی راستەقینەی کۆماری كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و چالاكانی مهدهنی و فهرههنگی كوردستان.
یهکیهتی پیشەیی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
۲ی رێبەندانی ۱۳۹۷