کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە "سنە" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:07 - 29 گەلاوێژ 2720

لە ٧٥ـەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتدا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دڵسۆزانی مەکتەبی دێموکرات لە بەڕێوەبردنی چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەردەوامن.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "سنە" لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکانیاندا بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شەقامی شەشەم بەهمەن، شارەکی پیشەیی، شارەکی ئەندێشە، نەبووەت و مەیدانی جەهاد، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ لە ئاستی شاردا بڵاو کراوەتەوە.

لە بەشێک لەو چالاکییانەدا وێنەی ڕێبەرانی شەهید بڵاو کراوەتەوە. هەروەها بۆ وەفاداری بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەکانی کوردستان، نیشتمانپەروەران وێنەی پێشمەرگەکانیان بڵاو کردووەتەوە.

لەو چالاکییانەدا تێکۆشەرانی دێموکرات تراکتی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاو کردووەتەوە.

لە ماوەکانی ڕابردوودا، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان، لایەنگران، تێکۆشەران و نیشتمانپەروەران لە کوردستان بە شێوەی جیاواز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.