کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە کوردستان و ئێران چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:56 - 18 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی کوردستان و ئێران بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

له شاری سنه‌ی دێموکراتەوە تێکۆشەرانی دێموکرات له گەڕەکەکانی "مێعراج، غەفوور، پادگان، حاجی ئاوا، گەڕەکی ۲٥" بەبۆنەی ۲٥ی گه‌لاوێژ چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە و پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردووەتەوە.

لە گوندی "مێراو" سەر بە ژاوەرۆی سنە، بەبۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئاڵای کوردستانیان هەڵ کردووە.

لە پیرانشار ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە سەیرانگای "خەرپاپ" بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە کامیاران و جوانڕۆ و هەروەها لە گوندی "پایگەلان و نییەر"یش، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.