کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبەشداری یەكیەتیی ژنانی دێمۆكرات بەرنامەیەكی هاوبەشی رێكخراوەكانی كوردستانی ئێران لە سوید بەڕێوە چوو

19:39 - 6 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: بەرنامەیەكی هاوبەش لە لایەن ٨ رێكخراوی ژنانی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥‌ی نوامبر رۆژی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ تۆندوتیژی بە دژی ژنان لە شاری ستۆكهۆڵم بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری كوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی ٤‌ی سەرماوەز، بە بۆنەی ٢٥ نوامبر رۆژی جیهانی خەبات بۆ بەرەنگار بوونەوەی تۆندوتیژی دژی ژنان كۆمەڵێك لە رێكخراوەكانی كوردستانی ئێران لە سوید بەرنامەیەكی هاوبەشیان لە ژێر ناوی ئەزموونە تاڵەكانی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا بەڕێوە برد .
مەبەست لە بەڕێوە بردنی ئەو بەرنامە هاوبەشە دانی بایەخی تایبەت بە ژنان و گێڕانەوە و كۆكردنەوەی بەسەرهاتەكانی ژنان بوو و هەروەها خستنە رووی ئەو توندوتیژییانەی كە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە بۆ سەر ژنانی زیندانیی سیاسی كورد كراوە.
لەو رێوڕەسمەدا كۆمەڵێك لە ژنانی زیندانیی بەسەر هات و ئەو توندوتیژانەی كە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە كرابوە سەرییان بۆ بەشدارانیان باس كرد.

پەیامی هاوبەشی رێكخراوەكانی پێكهێنەری ئەو بەرنامەیە و چەندین پەیامی دیکە لە لایەن ناهید موكری و ئاوارە جەلالی بەڕێوەبەری بەرنامەكەوە خوێندرانەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا پەیامی هاوبەشی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و ژمارەیەكی دیكە لە حیزب و لایەنە سیاسییەكان لە رێوڕەسمی ئەو بەرنامە هاوبەشدا خوێندرایەوە.
رێكخراوەكانی هاوكار و بەشدار:

ــ یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

ــ رێكخراوی ژنانی كورد لە ئۆپسالا

ــ كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات

ــ رێكخراوی ژنانی ئازەرمێهر

ــ رێكخراوی ژنانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان

ــ ژنانی رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە

ــ یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستان

ــ رێكخراوەی مافی ژنی كورد