کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەتاڵانبردنی مەڕ و ماڵاتی خەڵک لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسداران لە کوردستان بەردەوامە

12:25 - 2 بانەمەڕ 2722

سپای تێرۆریستی پاسداران لە درێژەی بەتاڵانبردنی مەڕ و ماڵاتی خەڵک لە کوردستان  ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣٠خاکەلێوە لە گوندی "شاوانێـ"ـی سەر بە شاری شنۆ دەستی داوەتە زەوتکردن و بە تاڵانبردنی مێگەلە مەڕی مەڕدارێک.

لسێشەممەی هەموو حەوتوویەک لە شنۆ بازاڕێک دەکرێتەوە و خەڵکی ناوچە مەڕ و ماڵاتەکانیان بۆ فرۆشتن دەهێننە ئەو بازاڕە، بەڵام ڕۆژی سێشەممە سپا زیاتر لە ٢٠ سەر مەڕی مەڕدارێکیان کە بۆ فرۆشتن هێنابوونیە ئەو بازاڕە، لە دەستیان دەرهێنابوو و بە تاڵانیان بردبوو و مەڕەکانیان گواستبۆوە بۆ کوشتارگا.

ئەوە یەکەمجار نییە کە ڕێژیم دەستدرێژی دەکاتە سەر ماڵی خەڵک و دەیدزێت و بە تاڵانی دەبا.

ماوەیەک لەوە پێش لە گوندی "بلەکێـ"ـی سەر بە شاری بانە سپای تێرۆریستی پاسداران بە هێزێکی زۆرەوە هەڵیانکوتایە سەر ئەو گوندە و زیاتر لە ١٨٠ سەر مەڕی خەڵکی ئەو گوندەیان بە تاڵان برد.