کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەجێمانی نزیکەی ٦٢٠٠ قوتابی لە پارێزگای ورمێ لە ساڵی نوێ خوێندن

11:55 - 25 رێبەندان 2720

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاندووە، لە ١٠ هەزار و ٥٥٥ قوتابی بەجێماوی خوێندن لە ئەمساڵدا بەهۆی کۆرۆنا، تەنیا ٤ هەزار و ٣٧١ کەسیان توانیویانە بگەڕێنەوە قوتابخانە و درێژە بە خوێندن بدەن.

"مەهین مەنافی" لەمەڕ قوتابییانی بەجێماو؛ ئاماژەی بە بارودۆخی کۆرۆنا، فێرکاریی مەجازی و داخرانی قوتابخانەکان کردووە و ناوبراو ڕایگەیاندووە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بارودۆخێکی تایبەتی بۆ پەروەدە و بارهێنان پێکهێناوە و بەرپرسایەتیی ئەو ناوەندی قورستر کردووە، بە تایبەتی داخرانی قوتابخانەکان، ئەگەری زۆرتر بەجێمانی قوتابییانی لە خوێندن زۆرتر کردووە.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای ورمێ، ٦ هەزار و ١٨٤ کەس لە قوتابییان لە ئەمساڵدا بەهۆی کۆرۆنا، نەیانتوانیوە دەرێژە بە خوێندن بدەن.

محەممەد ڕەزا سەیفی، بەرێوەبەری گشتیی نووسینگەی عەشایر و پەرەپێدانی دادپەروەری بارهێنان ڕایگەیاند: لە ساڵی نوێی خوێندن ٢١٠ هەزار قوتابی بەجێماویی قۆناغی سەرەتاییمان هەیە.

گرانبوونی تەبلێت، موبایل و کەمداهاتی بنەماڵەکان لە کرێنی ئەو کەرەستانە، ئاماری ٣.٥ ملیۆن کەس گەیشتووەتە ٥ ملیۆن قوتابی و ئەو قوتابییانە تەنانەت لە دەسپێراگەیشتن بە تێلێڤیزیۆن بێبەرین.