کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەحرەین دەستی بەسەر دوو باری چەکی قاچاخی ئێراندا گرت

12:13 - 17 گەلاوێژ 2720

وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە دوو باری چەکی قاچاخی ئێرانی زەوت کردووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەکانی بەحرەین دەستیان بەسەر دوو ماشیندا گرتووە کە هەڵگری ماددەی تەقەمەنی بوونە.

وەزارەتی نێوخۆی بەحرەین ڕایگەیاندووە، دەسبەسەرکراوان دانیان بەوەدا ناوە کە میلیشیاکانی حیزبوڵڵا لە قاچاخی چەکوچۆڵ و ماددەی تەقەمەنی بۆ لوبنان دەستیان هەبووە.

ڕێژیمی ئێران لە ناسەقامگیری و تێکدانی ئەمنییەتی وڵاتانی ناوچە و پشتیوانیکردن لە گرووپە توندڕەوەکان، گەورەترین ڕۆڵی هەیە و لە ڕاستای ئەم پیلانەشدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بە سەدان میلیارد دۆلاری خەرج کردووە.

ڕێژیمی ئێران بەهۆی ئەم هەوڵە تێکدەرانەی لە ناوچەکە، لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە بەتایبەت ئامریکا، تووشی قورسترین سزاکان بووەتەوە.