دوکتور ''بەختیار سەجادی'' زانستیاری زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی زانکۆی کوردستان و ئەندامی گرووپی زمانناسی و ئەدەبیاتی کوردیی توێژینگە کوردستان، خەڵاتی ئەمساڵی فێستێڤاڵی گەلاوێژی بەدەست هێنا.
خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی ئەدەبیی ''گەلاوێژ'' لە شاری سلێمانی هەموو ساڵێک دەرێت باشترین لێکۆڵەری زمانی کوردی.
توێژینگەی زمان و ئەدەبیاتی کوردی زانکۆی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە شواری باڵای فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی گەلاوێژ لە سلێمانی خەڵاتی تایبەتی ساڵانەی خۆی لە ساڵی ٢٠٢١ی ئەمساڵ بە ناوی لێکۆڵەری کورد '' عەبدولخالق مەعروف'' ناودێر کردووە.
بەهۆی خزمەت و توێژینەوە پڕبایەخەکانی دوکتور ''سەجادی'' کە بە کۆمەڵگای زانستی و ڕووناکبیری کوردستانی کردووە لە بەشی تایبەتی ٢٤مین فیستیڤاڵی گەلاوێژ پێشکەش بە ناوبراو کرا.
فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە ساڵی ١٩٩٦ هەتا ئێستا هەموو ساڵێک بە بەشداریی وێژەوانان، شاعیران، وەرگێران و ڕەخنەگرانی وڵاتانی جیهان و هەرێمی کوردستان، دانانی پیشانگای هۆنەری وێنایی، پێشانگای کتێب و گۆڤاری ئەدەبی لە شاری سلێمانی لە کوردستانی باشوور بەڕێوە دەچێت.