کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەدخۆراکی هەڕەشە لە ١٧ پارێزگای ئێران دەکات

11:33 - 8 بەفرانبار 2720

"مووسا شەهبازی" بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی لێکۆڵێنەوه ئابوورییەکان لە مەجلیسدا وتوویەتی کە ٣٥ لەسەدی خەڵکی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان.

لە نوێترین ئاماریشدا کە ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردووەتەوە، ١٧ پارێزگا لە ئاستی ئێراندا هەڕەشەی بەدخۆراکییان لەسەرە.

بەپێی ئەو ئامارە نرخی کاڵاکان لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو، دوو هەتا چوار لەسەد گرانتر بووە.

لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێران نرخی گۆشتی مریشک ٨٤ لەسەد و هێلکە ٨٨ لەسەد گرانتر بووە.

جیا لە گرانبوونی گۆشت، نرخی میوە و دانەوێڵە بەنیسبەت مانگی خەزەڵوەر، دوو هەتا پێنج لەسەد گرانتر بووە.

پارێزگاکانی "کرماشان و سنه" لە هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵدا پلەکانی یەکەم و دووەمیان هەیە.

گرانبوونی سەرەکیترین پێداویستییەکانی خەڵک وەک "نان، شیرەمەنی، قەند و چا" کێشەیەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە. ئەو کێشانەش لەجیاتی چارەسەرکردنیان تەنیا لەنێوان وادە و بەڵێنیی کاربەدەستانی ڕێژیمدا هەڵواسراو ماونەتەوە.