کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەربژێرەکان بە زۆرەملێ خەڵک بۆ دەنگدان ڕادەکێشن

13:48 - 26 جۆزەردان 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" بەربژێرەکان بەنێو خەڵکدا دەگەڕێن و بەڵێنیان لێ وەردەگرن دەنگیان پێ بدەن.

لە شاری "نەغەدە" هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە بەربژێرەکان بە کەمێرا بە شەقامەکاندا دەگەڕین و لێدوان لە خەڵک وەردەگرن کە دەنگیان پێ دەدەن یا نا؛ بەڵام بەهۆی ئەوەیکە زۆربەی خەڵک یەکتر دەناسن پێیان عەیبە وڵامی نایان پێ بدەن و دەلێن دەنگتان پێ دەدەین.

هەروەها ستادی بەربژێرانی "ئازەری" زمانیش لە "نەغەدە" لەگەڵ ساردی و سڕیی خەڵک بەرەوڕوویە و جگە لە منداڵ کەسی دیکە لە ستادەکانیان نابیندرێت.

هەر لەو پێوەندییەوە له شارى "تاران" خەڵک ستادى بەربژێرەکانیان بايكۆت كردووه و لەو شوێنانەى كه سپا و بسيج بە مەبەستی تایبەتی خۆیان تريبونى ئازاديان داناوه لەلايەن خەڵک و بەتايبەت لاوانەوه هێرشيان دەكرێته سەر و شوێنەکەيان پێ چۆڵ دەکرێت.

هەروەها سپای پاسدارانی ڕێژیم لە چەندین شاری کوردستان وێنە و پوستێری تەبلیغاتیی بۆ بەشداری‌کردن لە هەڵبژاردنەکان بۆ شۆفیری تاکسی تەلەفوونییەکان ناردووە کە لە ماشینەکانیانی بدەن.