کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەربژێرەکانی ڕێژیم بۆ هێنانەوەی دەنگ نان دەدەن بە خەڵک

12:22 - 1 رەشەمه 2719

"عوسمان باقەدەم" بەربژیری ڕێژیمی ئێران له شاری مەریوان لە کۆتایی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنی مەجلیسی یازدەهەمی ئێران، کە ڕۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت، نان لە گوندەکانی دەورووبەری مەریوان دابەش دەکات.

ناوبراو هەروەها مریشکی لە نێو شاری مەریواندا بڵاو کردووەتەوە هەتا خەڵک دەنگی پێ بدەن.

خەڵکی مەریوان ڕایانگەیاندووە ئەم کەسانە لەبیریان چووتەوە هەر ماوەیەک پێش بوو لەگەڵ هاومەرامەکانی کاربەدەستانی ڕێژیم، شاری مەریوانیان کرد بە قەتڵگای لاوانی خەباتکاری مەریوان.

خەڵکی شاری مەریوان ڕاشیانگەیاندووە  بەم کارە قیزەونەی ئەم کەسانە ناڕۆنە سەر سندووقەکانی دانگدان بۆ نان و بەخشینی مریشکێک بۆ هەر ماڵێکی مەریوانی.

 خەڵکی قارەمان و خۆڕاگری شاری مەریوان دووپاتیان کردووەتەوە بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا ناکەن.