کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەربژێرەکانی ڕێژیم پێکەوە تەبانی دەکەن

11:31 - 2 رەشەمه 2719

بەربژێرەکانی ڕێژیم لە مەهاباد بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ شانۆی هەڵبژاردن، شەڕی زێڕەنگەرانەیان بەڕێ خستووە و ڕەکەبەرایەتی درۆین لە خۆیان نیشان دەدەن.

هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن کە بەربژێرە دەستپەروەردەکانی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، بۆ گەرم و‌گوڕکردنی شانۆی هەڵبژاردنەکان و مەهەندیسیی هەڵبژاردنەکان لەو شارەدا و ڕاکێشانیان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان لە هەموو ڕێگایەک کەڵک وەردەگرن.

"جەلال مەحموودزادە" و "عەبدولڕەحیم نووربەخش"، دوو پاڵێورای ڕێژیم لە شاری مەهاباد لە ڕێگای بەرنامەیەکی پلان بۆ داڕێژراوەوە، هەوڵی فریودانی خەڵک دەدەن تا وەکوو بێنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

ئەو دوو خۆفرۆشەی ڕێژیم، ژیربەژێر تەبانییان کردووە کە هەرکامیان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو بوو، ئەو دەبێت نوێنەر لە مەجلیس و ئەویتر دەبێتە فەرماندار.

هەربۆیە لە ڕێگای باس و شەڕەقسەی درۆین لە بەرانبەر خەڵکدا هەوڵ دەدەن خەڵک بکێشنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و خۆشیان بگەن بە ئامانجەکانیان.