کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبەردەوامی و بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و مەحکووم کردنی کردەوە تێرۆریستییەکانی رێژیمی تاران دەرحەق بە گەلی کورد پەیامی هاوخەمی ئاراستەی حیزبەکەیان دەکەن.
لە دزەی مەڕگەوەرەوە:
بە داخ وکەسەرەوە هەواڵەکانمان بیست، سەرەخوشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و هەموو کادر و پێشمەرگەکان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەین و جارێکیتر بیرەوەری شەهیدانمان دەمانهێنیتە سەر ئەو بڕوایەی کە درێژەدەری رێگایان بین و هەتا ئاخر قەترەی خوێنی خۆمان دیفاع لە نامووس و شەرەف و کەرامەتی گەلەکەمان بکەین.
بە راستی ئەم کردەوە دژە مرۆڤی و دور لە ئەخلاق و پڕەنسیپە ئینسانییەی رێژیمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامی بە روونی نیشان دەدات کە دوژمن چەندە زەبوون و بێچارەیە لە بەرامبەر پێشمەرگە چەنگ بە گڕەکانی دێموکرات و پارێزەرانی کەرامەتی گەلی رۆژهەڵات.
لێرەوە دیسان پەیمان نوێ دەکەینەوە و ڕادەگەیەنین کە دەبێ تۆڵە بکرێتەوە
ناو و یادی شەهیدانمان بەرز و پیروز بێت
بەڵێن بێت کە درێژەدەری رێگایان بین و هیوامان زوو چاکبونەوەی بریندارەکانە
سڵاو بو قەڵای خۆڕاگری و کوردایەتی
سڵاو بو دێموکرات
سڵاو بو ئێرادەی پۆڵایینی پێشمەرگەکانمان
دزەی مەرگەوەڕ
لە سەقزەوە:
بنەماڵەی گەورەی دیمۆکرات سڵاوتان لێ بێت
بە هۆی موشەک بارانەکانی ڕێژیمی تیرۆریستی ئاخوندی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حیزبی دێموکرات چەند کەس لە پێشمەرگەکانی کوردستان شەهید و بریندار بوون . ئێمە وەک لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز بەداخبوونی خۆمان لەم جینایەتە تازەی ڕێژیم دەردەبڕین و هەر بەم هۆیەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە ڕێبەرایەتی حیزبەکەمان و بنەماڵە و هاوسەنگەرانیان دەکەین.
هیوادارین هەرچی زووتر برینی بریندارەکانی ئەم جینایەتە تێرۆریستییە ساڕێژ بێت و سڵامەتی بۆ پێشمەرگە و خەڵکانی ئاسایی ئەم ڕووداوە خوێناوییە بگەڕێتەوە. کوردستانی خەمبار بە ڕقی پیرۆزی تۆڵە و درێژەدان بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات وڵامی ڕێژیمی ئینسانکوژی ئاخوندی دەداتەوە و بە هیچ شێوەیەک لە خەبات بۆ داوا ڕەواکانی گەلی کورد پاشگەز نابێتەوە.
ڕۆحی شەهیدەکانمان شاد بێت و خۆمان بە هاوخەمی بنەماڵە و هاوسەنگەرانیان دەزانین
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز