کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوخۆی وڵات، بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تێرۆرکردنی د.قاسملوو چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی"مووسک" سەر بە شاری مەریوان، بە بۆنەی ساڵیادی تیرۆرکردنی رێبەری نەتەوەی کورد دوکتور قاسملووچالاکی بەربڵاویان ئەنجام دا.
دوابەدوای ئەنجامدانی ئەم چالاکییانە لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە، هێزەکانی ئیتلاعات لە ترسی هەبوونی پێشمەرگە هاتوونەتە نێو گوند و بۆ ماوەی چەند خولەکێک کوێرکوێرانە گووللەی هەواییان تەقاندووە و ترسنۆکانە هەوڵی سڕینەوەی درووشمە نووسراوەکانیان داوە.
ئەو دروشمانەی کە بە دیوارەکانی گوندی "مووسك"ەوە نوسرابوون ئەمانە بوون:
قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە
ڕاسان شکۆی ڕێبازی قاسملووە
بژی ڕاسانی شاخ و شار
سڵاو لە شەهیدان
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ و لە گەڕەکەکانی مام تەمر، سەلیمئاوا و کەمەربەندی چالاکی بەربڵاوی تەبلیغییان ئەنجام داوە.