کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکیی تەبلیغی و کوژاندنەوەی چرای ماڵەکان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ

18:16 - 25 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: بەشێکی بەرچاو لە هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان وەکوو جوانڕۆ، مەهاباد، نەغەدە، پیرانشار و ئورمیە و چرای ماڵەکان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ کوژایەوە و هاوکات چالاکیی ئەندامانی حیزب بەردەوامە.

جوانڕۆ

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، رێبوارانی پێشەوا قازی بۆ چەندەمین جار چالاکیی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت و نووسینی دروشمی پێوەندیدار چالاکییان لەم شوێنانە بەڕێوەبرد:

ترمیناڵی کرماشان، زەمین شاری، هاڵانی و بیاشووش چالاکی ئەنجام دراوە و هەروەها زۆربەی هاووڵاتییان لە شەوی ٢٢ی پووشپەڕدا چرای ماڵەکانیان کوژراندەوە.

\'\'بژی حیزبی دێموکرات\'\' و \'\'بژی رێبازی قاسملوو\'\' بەشێک لەو دروشمانەن کە لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە نووسراونەتەوە.

سەقز

هاووڵاتییانی کورد لە چەند گەڕەکێکی شاری سەقز لە رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی کاتژمێر ١٠ی شەو چرای ماڵەکانیان بۆ ماوەی ٣ خولەک کوژاندەوە و بەم شێوە و رق و بێزایی خۆیان لە تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەربڕی.

ئورمیە

لە پارێزگای ئورمیە سەرەڕای هەبوونی دۆخێکی توندی ئەمنیەتی و جەولانی هێزە نیزامی و لیباس شەخسییەکانی رێژیم لە شارەکاندا، چرای ماڵەکان لە کاتژمیر ١٠ی شەودا کوژاوەتەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە هاووڵاتییان لە شارەکانی نەغەدە، پیرانشار و مەهاباد و ئورمیە چرای ماڵەکانیان بۆ ماوەی ٣ خولەک کوژاندووەتەوە و رق بێزاریی خۆیان بەو شێوەیە لە رێژیمی تیرۆریست پەروەری ئیسلامیی ئێران دەربڕیوە.

بۆکان

رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ ئەندامانی حیزب و تێکۆشەرانی گەل، ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان سەرەڕای هەبوونی دۆخێکی نالەباری ئەمنیەتی لە گوندی \'\'قازلیان\'\' هەڵکرد.

هەڵکرانی ئاڵای کوردستان لە گوندی قازلیان تووڕەی دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی لەو گوندەدا لێ کەوتەوە و بەپەلە ئاڵاکەیان هێنایە خوارەوە.