کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنییەکان لە کوردستان و ئێران بەردەوامە

11:56 - 16 خەرمانان 2721

لە درێژە و بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی خواردەمەنییە سەرەتاییەکانی ژیان، نرخی ڕوب لە ماوەی مانگێکدا ٥٠ لەسەد گرانتر بووە، بە شێوەیەک قوتویەک ڕوبی ٨٠٠ گڕەمی لە ٢٥هەزار هەتا ٣٠ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

بەپێی نوێرین ڕاپۆرتی ئاماری ڕێژیمی ئێران، لە ٥٣ خوراکی چاوەدێریکراو لە مانگی گەلاوێژدا، ٤٤ خۆراک نرخەکانیان زۆر بەرز بووەتەوە.

برنج، نان، پەنیر، هێلکە، گێزەر و دانەوێڵە لەو خواردەمەنیانەن کە لەو ماوەیەدا بەنیسبەت مانگی ڕابردوو، بە شێوەیەکی بەرچاو نرخیان لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێراندا ڕووی لە هەڵکشان کردووە.

هەروەها ئەمساڵ نرخی کیلۆیەک تۆوی گێزەر بووەتە ٤٠ ملیۆن، کە بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٢٠ ملیۆن گرانتر بووە، ئەو بابەتە بووەتە هۆی ئەوەیکه بەرهەمهێنانی گێزە کەم بکات.

گەمارۆ ئابوورییەکان بەهۆی پێشێلکردنی چەکی ناوکی و نەبوونی بەڕێوبەریی شیاوی پێوەندیدار بەسەر بازاڕ، خەڵکی تووشی چارەڕەشی و قەیرانی ئابووری کردووە.