کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و داوای زیادکردنی حەشیمەت لە ئێراندا

17:03 - 12 خەزەڵوەر 2720

بەناو نوێنەریی خەڵکی مەهاباد لە مەجلیس بۆ دژایەتی لەگەڵ زۆرکردنی حەشیمەت لە ئێراندا وتوویەتی لە ئێستادا لاوەکان لەبەر بێکاری ناچارن وڵات بەجێبهێڵن بەڵام هێشتا کەسانێک لەنێو دەسەڵاتدا بە شوێن زۆربوونی حەشیمەتەوەن.

ناوبراو ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی١٢ی خەزەڵوەری ٩٩باسی لەوە کردووە ڕێژەی بێکاری لە پارێزگا پەراوێزخراوەکان زیاتر لە ٢٥ لەسەدە و لە زۆرێک لە بنەماڵەکاندا لە هەر پێنج کەس چواریان بێکارن.

پێشتر"عەلی خامنەیی" ڕێبەری  ڕێژیم  باسی لە پێویستیی زۆرکردنی حەشیمەتی لە ئێراندا کردبوو داوای کردبوو حەشیمەتی ئێران لە ٨٣ میلیۆن کەسەوە دەبێ بگاتە ١٥٠ میلیون کەس .

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا خراپی باری ئابووریی خەڵک و زۆربوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە هۆی ئەوەیکە خەڵک هیچ پاڵنەرێکیان بۆ منداڵبوون نەبێت.