کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل، ٣٧ لەسەد دابەزیوە

18:16 - 27 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧دا، ٣٧/٥ لەسەد لە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتر، واتا ساڵی ٩٦ نزمبوونەوەی بە خۆیەوە دیوە.

هەواڵدەریی حکوومەتیی ئیسنا، لەم بارەوە رایگەیاندووە: بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ئوتۆمبێلسازانی ئێران، بەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئۆتۆمبێل لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا، گەیشتووەتە ٨٢ هەزار و ٢٢٢ دەزگا کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێش کە ١٣١ هەزار و ٦٥٦ دەزگا بووە، ٣٧/٥ لەسەد کەمی کردووە.

بەپێی ئامارە ڕاگەیەندراوەکان، بەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی سواری لە ڕەشەمەی ساڵی ٩٧دا، لەگەڵ نزمبوونەوەی ٣٨ لەسەدیی بەرەوڕوو بوونەتەوە.

ئەم ئامارانه نیشان دەدەن، که هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێک لە ڕەشەمەی ساڵی ٩٧دا بە نیسبەت ساڵی ٩٦، گەشەی بەرهەمهێنانیان نەبووە.

کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە ئێراندا، بەتایبەت لە پیشەگەلێکی وەکوو ئۆتۆمبێلسازی، لەو کێشانەیە کە پاش هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام و هەروەها وەگەڕخستنەوەی دووبارەی گەمارۆوەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لە لایەن ئەم وڵاتەوە، بەرۆکی زۆربەی کار و پیشەکانی لە ئێراندا گرتەوە.