کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی سینەماكارێكی كورد خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵی سینەمایی ئاڵمانی بەدەست هێنا

22:02 - 28 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی تامی هەنگوین لەدەرهێنانی مانۆ خەلیل، سینەماكاری كورد خەڵاتی سەرەكیی فێستیڤاڵی سینەمایی مونیخی لەئاڵمان بەدەستهێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، فیلمی تامی هەنگوین لەگەڵ نۆ فیلم بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە لەبەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵەكە لەكێبڕكێ دابوو.

فیلمی تامی هەنگوین پێشتریش خەڵاتی یەكەمی فێستیڤاڵی نیشتمانیی وڵاتی سویسی بەدەست هێنابوو.


لەلایەكی دیكەوە بڕیارە ئەو فیلمە لەداهاتوودا لەسەرجەم سینەماكانی وڵاتی سویس نمایش بكرێت.
ئەم فیلمە بەشێوەیەكی شاعیرانە و خەمناكانە باس لەژیانی كوردێك دەكات كە سەرقاڵی بەخێو كردنی هەنگ لەكوردستانی توركیەیە و دواتر رووی لەچیاكانی ئاڵپی سویس كردووە.