کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی سینەماكارێكی كوردستانی رۆژهەڵات لەوڵاتی برێزیل دەچیتە سەر پەردەی سینەماكان

22:03 - 15 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: فیلمی تابوور لەدەرهێنای سینەماكاری كرماشانی لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئولهار بەشداریی دەكات.
فیلمی تابوور لەدرهێنانی وەحید وكیلی فەر دوای بەشداریی كردنی لەچەندین فێستێڤاڵی جیهانی و بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترینەكان، لەبەشی كێبڕكێی فێسیتیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئولهاری برێزیل نمایش دەكرێت.
ئەو فێستیڤاڵە رێكەوتی ١٦‌ی جۆزەردان دەست پێدەكات و هەتا ١٤ی جۆزەردان بەردەوام دەبێت.
فیلمی تابوور پێشتریش لەفێستیڤاڵەكانی ترایبكا، روتێردام، تسالۆنیكی، بوسان، مونتراڵ، كوپێنهاگ، پاریس، دوویل، هۆنگ كۆنگ و دوبەی نمایش كراوە.
ماڵپەڕی سینەمانگاری بڵاوی كردەوە، فیلمی تابوور بە دووهەمین بەرهەمی بڵیندی وەحید وەكیلی فەر دێتە ئەژمار و ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە مرۆڤ وەكوو كەسێكی تەنیا دەكات كە بەردەوام لەبیری خۆیدایە.
فیلمی تابوور لە فێستیڤاڵی تسالونیكی یوونان توانیویەتی خەڵاتی تایبەتی داوەران وەربگرێت.