کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمێکی ئەدەبیی منداڵان چاپ و بڵاو کرایەوە

17:01 - 3 رەزبەر 2720

بەرهەمێکی ئەدەبی تایبەت بە منداڵان لەلایەن ژنە نووسەرێکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە بە ناوی "هەنیلە هووتی" لەلایەن چاپەمەنیی "باشوور" چاپ و بڵاو کرایەوە.

"هەتاو خورشیدی" نووسەری ئەم بەرهەمە وتوویەتی: "دوای یەکەمین ئەزموونی چاپبوونی بەرهەمی شێعریم بەناوی "خاڵخاڵۆکە" کە بێ کەموکورتیش نەبوو لە هەموو بوارەکانەوە، ئەمجارە بە هێزتر و ڕێک وپێکتر"هەنیلە هووتی" هاتە مەیدان".

ئەو کتێبە لە بواری شێعرییەوە لە سەر ڕیتم و وەزنی بڕگەیی جیاواز و هەتا ڕاددەیەک نوێ کاری لە سەر کراوه کە سەرنجی منادڵان ڕادەکێشێت.

نووسەری ئەو کتێبە لە دەنگەکان و ناودەنگەکان وەک خۆێ کەڵکی وەرگرتووە بۆ نموونە: " خرمە خرم، تەقە تەق" و هەتا دوایی.

هەموو کتێبەکه باسی میوەکان دەکات و ناساندنیان بە زمانێکی ساکاره بۆ منداڵانی گرووپی تەمەنیی ئەلف و بێ.

نووسەر لە بارەی ناوی ئەو کتێبە وتوویەتی "هەنی" واتا "شووتی" زیادکراویەکە بۆ خۆشەویستی یان چکۆلەکردنەوە بەکاردێت وەک وردیلە، هێدیلە و جووجیلە، هووتی واتایەکی نییە، تەنیا بۆ ڕیتم هاتووە و هەتا ڕاددەیەک "هیچانە" کان دەگرێتەوە. وەک نموونەی زۆری کە لە فولکلۆردا هەیە وەک "هلوور بلوور، هەتوول مەتوول" لەم کتێبەشدا لەو وشانە کەڵک وەرگیراوە بۆ ڕیتمیک‌کردن و جوانتربوونی شێعرەکان .

وێنەگەریی ئەو کتێبە لەلایەن "زارا شوکری"، ویدیۆ و ناساندنی کتێبەکە "دڵنیا بەهرامی" و  کاری موزیکی لەلایەن" ڕامین ڕەبیعی" ئەنجام دراوە.