کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمێکی ئەدەبیی نووسەرێکی کورد هەڵسەنگاندنی بۆ کرا

16:53 - 21 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: بەرهەمی ئەدەبیی ڕۆماننووسێکی پێشەنگی کورد لە شاری بۆکان لە کۆڕێکدا هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، ڕوماننەکانی "فەتاح ئەمیری" بەرهەمی ئەدەبیی ڕۆماننووسی پێشەنگی کورد لە شاری بۆکان، بە بەشداریی ئەدیبان و نووسەرانی ئەو شارە هەڵسەنگاندن و تاوتوێی بۆ کرا.

لەو کۆڕەدا بەرهەمەکانی وەک "هەوارە بەره، میرزا و زیندە خەو" لە بەرهەمەکانی ئەمیری نووسەری کورد لە بواری ئەدەبییەوە قسەی لەسەر کرا.

فاتح ئەمیری وەک یەکەمین ڕۆماننووسی کورد لە ئاستی ئێراندا ناسراوە.

لەو کۆڕە ئەدەبییەەدا بەرهەمەکانی ئەمیری لە بوارەکانی "کۆمەڵناسی، شیوازی ئەدەبی، مۆدێڕنیتە، دەروونناسی و بواری دیکەوە قسەی لەسەر کرا.