
بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، شارەدار و شوراکانی شاری "پیرانشار" هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ ئەو شارە ناکەن.
بەپێی زانیارییەکان دۆخی کۆڵان و شەقامەکانی "پیرانشار" زۆر خراپن و کەس گوییان پێ نادات.
شارەداری ڕێژیم لەو شارە بەجێگەی قیرەتاوکردنی کۆڵان و شەقامەکان، قوڵکەی ڕێگاوبانەکانی ئەو شارە بە خیز پڕ دەکاتەوە کە سیمای ئەو شارەی تێک داوە و هاتوچۆی بۆ ماشینەکان ئەستەم کردووە.
نەبوونی خزمەتگوزاری لە زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی کوردستان بوونی هەیە و ڕێژیم کەمترین خزمەتگوزاری لەو شارانە ئەنجام دەدات.