کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسانی ڕێژیم لە بەرانبەر خەڵکدا دۆشداماون

17:18 - 27 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەرابەر هێزی خەڵکدا هیچیان پێ ناکرێت بۆیە هەندێکیان داوایان لە ڕێژیم کردووە کە بۆ سەرکوتی خەڵک یارمەتییان بدات.

"موسعوود مۆرسەلپوور"، فەرمانداری ئیسلامشەهر، بە مەبەستی سەرکوتی خەڵکی خۆپیشاندەر داوای لە ڕێژیم کردووە کە یارمەتییان بدات و وتوویەتی کە پارێزگای تاران و پارێزگا هاوسێکانی پێویستیان بە یارمەتیی ڕێژیم هەیە.

بەهۆی پچرانی ئینتێرنێت و ڕێگرییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گەیاندنی هەواڵی دوایین پێشهاتەکاندا، هەواڵی تازە لە بەردەستدا نییە بەڵام پێشتر بەرپرسانی ڕێژیم لە ئیسلامشەهر باسیان لە کوژرانی یەک کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو.

لە لایەکی دیکەشەوە، هەواڵدەریی ئیسنا باسی لە هێرش بۆ سەر نووسینگەی نوێنەری وەلی فەقیه لە "یەزد"دا کردووە . بە وتەی ئیسنا، لەم هێرشەدا، ٤ کەس کە چەکی ساردیان پێ بووە گیراون و هێرشەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

بەرپرسانی ڕێژیم هەروەها باسیان لەوە کردووە کە ٤٠ کەس لە خۆپیشاندەران لە شاری یەزددا دەسبەسەر کراون.