کوردستان میدیا: بەرپرسی پێوەندییەکانی سوئیس لە دیدار لەگەڵ پیتێر هۆگ بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی سوسیالیستی سوئیس پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت کەمینە نەتەوەییەکانی لە ئێران‌دا باس کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له سه‌ر داوای پارتی سوسیالیستی سوئیس، بەرپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێمو‌كراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ پیتێر هۆگ به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی سوسیالیستی سوئیس دیداری ئەنجام دا.
ئامانج له‌و دانیشتنه، ئاڵوگۆری بیروڕا سەبارەت بە پێشێلکردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و به‌تایبه‌ت مافی كه‌مینه‌كان له ئێران بوو.
بەرپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی سوسیالیست و به‌شی داكۆكی له كه‌مینه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنی مافه‌كانی مرۆڤ، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوئیس ده‌یانهه‌وێ به هاوكاری پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له‌م وڵاتە، دۆسیه‌یه‌ک له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستانی ئێران ئاماده بكه‌ن.
بەرپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموکرات له‌و دانیشتنه‌دا، ئاماژه‌ی به سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێمو‌كراتی کوردستانی ئێران له هه‌مبه‌ر ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری له لایه‌ن حیزبی دێمو‌كراتی كوردستانی ئێران كرد.
له‌و پێوەندییەدا بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات باسی لە سه‌ركوت و بارودۆخی ناله‌باری سیاسی، ئابووری، نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و فه‌زای ئازاد بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا کرد و گوتی: دۆخی هەنوکەیی ئێران بە چەشنێکە کە گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران ئیدی هیوایان به ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه له ئێران‌دا نه‌ماوه؛ بۆیه ئه‌گه‌ری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری له ئارادایه.