کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی پێوەندییەکانی "کە.جە.کە" شەهید کرا

12:21 - 1 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان "کە.جە.کە" (KCK) لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی لە شاری سلێمانی شەهید کراون.

کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی "کە.جە.کە" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە لە شاری سلێمانیی کوردستانی باشوور دوو ئەندامیان بە ناوەکانی "سەیید خان ئایاز" ناسراو بە "دەمهات عەگید" و "ئەسەر ئیرماک" ناسراو بە "جەمیل ئامەد" شەهید کراون.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە ئەو دوو کەسە لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکیەدا لە چیای ئەزمەڕ شەهید کراون.

ئەو ڕاگەیەندراوە باسی لەوە کردووە: ''هەر دوو هەڤالمان کە خەباتی نەتەویی، سیاسی و دیپلۆماسییان بەڕێوە دەبرد و بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە سەردانی سلێمانییان کردبوو و لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی ئاسمانیدا شەهید کران".

ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: "کاتژمێر ١٧:١٠ خولەک بۆ ١٧:١٥ خولەک، دوو کادری باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانی جەمیل و دەمهات، لەسەر شاخی ئەزمەڕ لە ناوچەیەکی گەشتیاری و لەنێو خەڵکی مەدەنیدا، بە شێوەیەکی دڕندانە کراونەتە ئامانج".