کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە سەردانی سەنتەری ئازادیی ئامریکایی لە شاری کۆیە کرد

18:11 - 15 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ، "ناسر ساڵحی ئەسڵ" بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە سەردانی سەنتەری ئازادیی ئامریکایی لە شاری کۆیە کرد کە لەلایەن هەیئەتێکی سەنتەری ئازادی بە سەرپەرستیی "شاڵاو"، جێگری بەرپرسی ئەو سەنتەرە پێشوازی لە نوێنەری حیزبی دێموکرات کرا.

لەو دیدارەدا بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە، باسێکی سەبارەت بە حیزبی دێموکرات، میژووی خەباتی سیاسیی حیزب و هەروەها کەمپەکان و بنەماڵەکانی نێشتەجێ لە هەرێمی کوردستان کرد.

هەیئەتی سەنتەری ئازادیی ئامریکایی خوشحاڵی خۆیان سەبارەت بەو دیدارە دەربڕی و لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکان پێداگرییان کرد.