کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی ڕۆژنامەی "کەیهان" بێڕێزی بە مەرجەعی شیعەکانی عێراق کرد

11:52 - 6 رەزبەر 2720

"عەلی سیستانی" مەرجەعی شیعەکانی عێراق داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە چاودێری بە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بکات؛ بەڵام "حوسێن شەریعەتمەداری" وتوویەتی داواکاریی سیستانی " ڕەزیلانە و مایەی سووکبوونی" ناوبراوە.

شەریعەتمەداری کە نوێنەری خامنەیی لە ڕۆژنامەی "کەیهانـ"ـە پێشتر باسی لەوە دەکرد سیستانی کەسێکی زانا و دیندارێکی گەورەیە بەڵام ئێستا سووکایەتی بە ناوبراو دەکات.

"عەلی سیستانی" لە دیدار لەگەڵ "جنین هەنیس پلاسخارت" نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردبوو ئەو ڕێکخرایەوە چاودێری بە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بکات.

بەرپرسانی بەغدا بە هاوکاریی ئامریکا لە هەوڵدان پێش بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لەو وڵاتەدا بگرن.

خەڵکی عێراق بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران ماوەی چەند مانگ ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی کاربەدەستانی ڕێژیم و لە سەرووی هەموویانەوە خامنەیی دروشمیان دەدا و وێنەکانی ناوبراویان ئاگر تێبەردەدا.

لە عێراق ڕێژیم، بە پاڵپشتی کردن لە گرووپە نیابەتییەکان هەوڵ دەدات بە هەر شێوەیەک بێت، دۆخی نێوخۆی بە عێراق زیاتر بشیوێنێت.