کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی ڕێکخراوی زەویناسی ئێران وتوویەتی ئێران دەورەیەکی وشکەساڵیی ٣٠ ساڵەی لەپێشدایە

13:46 - 17 بانەمەڕ 2722

''عەلی‌ڕەزا شەهیدی'' بەرپرسی ڕێکخراوی زەویناسی و دۆزینەوەی کانگاکانی ئێران وتوویەتی کە ئێران چووەتە نێو دەورەیەکی وشکەساڵیی ٣٠ ساڵە و ساڵ بە ساڵ لە حاڵی وشکبوونی زیاتر دایه.

 ناوبراو باسی لەوە کردووە کە دیاردەی تۆز و خۆڵ کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە هەر لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت.

بەرپرسی ڕێکخراوی زەویناسی هۆشداریی داوە کە هەتا ساڵی ٢٠٣٠ی ئێران یەکێک لە وڵاتانە دەبێت کە زۆرترین بارگرژی و ئاڵۆزیی ئاوی دەبێت.

ناوبراو لەسەر ئەو تۆز و خۆڵ بارینەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە شارەکانی ئێران و کوردستانی گرتووەتەوە وتوویەتی کە لێکۆڵینەوەکان نیشانی داوە ٣٠ لەسەدی تۆز و خۆڵەکان لە وڵاتانی ناوچەکە سو ٧٠ لەسەدی لەنێوخۆوە سەرچاوەیان گرتووە.