کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرەی عەرەبی بۆ ئازادیی ئەحواز لە پەیامێکدا سپاسی حیزبی دێموکراتی کرد

19:08 - 2 گەلاوێژ 2721

بەرەی عەرەبی بۆ ئازادیی ئەحواز لە پەیامێکدا سپاسی پشیوانیکردن و پێوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوپێوەندی، بەردەوامی، هاوئاهەنگی لە پێکەوە کارکردن بۆ هەمیشە هەژمونیی دەوڵەتی ناوندی بەرە وڕووخان دەبات.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

برایانی ئازیزی خەباتکار، لێپرسراوی گشتی، ئەندامان و کادرکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

سپاسێکی گەرم لە بەدواداچوون و هاوپێوەندیی ئێوە لەگەڵ برایانی خۆتان، خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەحواز دەکەین، ئێمە نەتەوەی غەیرە فارس کە لەژێر داگیرکاری و ستەمی ئێران بە هەموو دەستە و ئیدئۆلۆژییەکانیەوە  ئازار دەکێشین و لە نەخشەی ئێراندا بە کەمینە دەناسرێین، بەڵام ناوەندی نەگەتیڤ، مافی نەتەوەکانی دیکەی لە پەراوێز و ژێر ستەم خستووە و لە سەروەت و وزە و ستراتیژیی ئەو خەڵکە بۆ بەرژەوەندییە شۆڤێنیستییەکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.

ناسیۆناڵیزمی ئێرانی  لە ڕاستای بایەخ و یاسا نێونەتەوەییەکان و مرۆڤ دۆستانەکان، هیچ باوەڕێکی بە پێکەوەژیان لەگەڵ خەڵک و وڵاتانی ناوچەکەدا نییە و هەروەها هیچ باوەرێکی بە شێوازی دروستی ئەخلاقی و ئینسانی و دانپێدانان بە مافی نەتەوە و کەمینەکانی دیکە دا نییە.

هاوپێوەندی، بەردەوامی و هاوئاهەنگی و کاری ئێمە بۆ هەمیشە هەژمونیی دەوڵەتی ناوندی بەرەو ڕووخان دەبات و پرۆژەی کاری ئەوان و دەستێوەردانی ئەوان لە کاروباری وڵاتانی دیکە بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی بەرەو شکست دەبات.

نەتەوە غەیرە فارسەکان هیچ بەرپرسیاریەتییەکیان لە بابەت ئەو شتەی کە ئەو باندە ئەنجامی دەدەن و لە خوارەوەی ئەخلاقی ئینسانییە، نییە.

بە سپاسەوە

''مەحموود بەشاری''

لە دامەزرێنەرانی بەرەی عەرەبی بۆ ئازادیی ئەحواز و سکرتێری پێشووی ئەو بەرەیە