کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەسیجە خوێندکارییەکانی ڕێژیم، بێڕێزی بە فەرهەنگ و جلوبەرگی کوردی دەکەن

11:35 - 4 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسی بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان، بێڕێزیی بە فەرهەنگ و جلوبەرگی کوردیی کرد.

"سەید عینایەت جوویبار"، بەرپرسی بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان لە شاری سنەدا، بێڕێزیی بە جلوبەرگی کوردیی خوێندکارانی کوردی ئەو زانکۆیەی کرد.

ناوبراو، بە پشتبەستن بە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم، هەڕەشەی لە خوێندکارانی کورد کرد کە نابێت بە جلوبەرگی کوردی بێنە نێو زانکۆوە، چونکە ئەم جلوبەرگانە تایبەتی حیزبە کوردییەکانە.

ئەم بەرپرسەی بەسیجی خوێندکاری، داوای لە ئیتلاعات و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کرد کە هەر خوێندکارێکی کورد کە بە جلوبەرگی کوردی هاتە نێو زانکۆوە، دەسبەسەری بکەن.

هەروەها لە بەشێک لە بەیانییەکەیان کە دژ بە فەرهەنگی کوردی بڵاویان کردووەتەوە، میلەتی کوردیان وەکوو قەوم ناو بردووە کە بەشێکی زۆر بچووک لە فەرهەنگی ئێرانین و جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دەبێت هەموو چالاکییەک لە ڕاستای خزمەت بە زمانی فارسی و نەتەوەی فارس بێت.

ئەم بەیاننامە و هەڵسوکەوتە دژە کوردەی بەرپرسی بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان، تووڕەیی و ناڕەزایەتیی خوێندکارانی کوردی لێکەوتووەتەوە.