کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی مامۆستا محەممەدی مەلاقادر

10:51 - 27 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به سەرپەرەستیی محەممەدنەزیف قادری، بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەممەدی مەلاقادر، تێکۆشەری دێرینی پارتی دێموکراتی کوردستان کرد.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی محەممەدنەزیف قادری، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، بەشداریی لە پرسەی کەسایەتیی ناسراو و تێکۆشەری دێرینی پارتی دێموکراتی کوردستان ـ مامۆستا محەممەدی مەلا قادرـ لە شاری هەولێر کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات، وێڕای پێڕاگەیاندنی هاوخەمیی حیزبی دێموکرات بە دۆستان و هەڤاڵانی پارتی دێموکرات و بنەماڵەی مامۆستا محەممەدی مەلاقادر، نامەی سەرەخۆشیی مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبیشیان پێشکەش کرد، کە بۆ کاک مەسعوود بارزانییان نووسیبوو.