کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە کۆنگرەی سوسیاڵ دێموکراتی دانمارک

10:14 - 4 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی پێوەندییەكانی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک بەشداری له كۆنگرەی حیزبی سوسیال دێموكراتی دانمارکدا کرد.

ڕۆژەكانی ٢٢، ٢٣ی سپتامبری ٢٠١٨ی زایینی ، شاندێكی پێوەندییەكانی حیزبی دێموكرات لە وڵاتی دانمارک پێكھاتوو لە "سەعید سۆڵتانپوور"، بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزب لەو وڵاتە لە سەر بانگھێشتی فەرمیی حیزبی سوسیال دێموكراتی دانمارک بەشداری لە كۆنگرەی ئەو حیزبە لە شاری ئاڵبۆرگی وڵاتی دانمارک کرد .

شاندی حیزب لەو کۆنگرەیەدا لەگەڵ باڵوێزی وڵاتانی بیانی وەک رووسیە، ئیسرائیل، فەرانسە و چەندین وڵاتی دیكەیان چاوپێكەوتنیان كرد.

 لەو چاوپێكەتنانەدا باسیان لە بارۆدوخی كورد لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان و ھێرشی مووشەكیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بارەگاكانی حیزبی دێموكرات و شەھیدبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و پێشمەرگەكانی ئەو حیزبە لە شاری كۆیە لە باشووری كوردستان كرد.

شاندی حیزب ھەروەھا لە سەر دۆخی ئابووریی خەڵک و ژیانی كۆڵبەرانی كورد زانیارییان بە باڵوێزی وڵاتانی بیانی دا .