
هەیئەتێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "حەسەن شەرەفی" جێگری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی "محەممەد مەعسوومـ"ـدا کرد.
"محەممەد مەعسووم" برای دوکتور "فواد مەعسووم" سەرکۆماری پێشووی عێراق و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی "یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان" و کەسایەتی ناسراوی و دێرینی کوردە.
لەو ڕێوڕەسمەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و دوکتور فواد کرد و خۆیان بە هاوبەشی خەمیان زانی.
تەرمی "محەممەدمەعسووم" بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکوومەتی و حیزبی لە گورستانی "هەیبەت سوڵتان" بە خاک ئەسپێردرا.