کوردستان میدیا: شاندێكی پەیوەندییەكانی حیزب بەشداریی لە سمیناری "داهاتووی پەیوەندیی هەرێمی كوردستان و یەكیەتیی ئورووپا"ی كرد.
ڕۆژی سێشەممە،١٠ی بانەمەڕ، لەسەر بانگێشتی فەرمیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، هەیئەتی پەیوەندییەكانی حیزب بە سەرپەرەستیی "محەممەدساڵح قادری"، بەرپرسی پەیوەندییە كوردستانییەكانی حیزب، بەشداریی ئەو سێمینارەیان كرد، كە بۆ كاك "دڵاوەر ئاژگەیی"، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكیەتیی ئورووپا پێك هێنرابوو.
شایانی باسە ئەو سێمینارە بە بەشداریی كۆمەڵێک مامۆستای زانكۆ و كەسایەتیی شارەزا لە بواری دیپلۆماسی و پەیوەندییەكان بەڕێوە چوو.
لە بەشی ڕا و سەرنجی ئەم سێمینارەدا، نوێنەری حیزب، زەروورەت و سەرەتییەكانی پەیوەندیدار بە لۆبیگەریی نەتەوەیی و ڕێكخستنی تایبەت بە كوردستانیانی تاراوگە و كەڵکوەرگرتن لە تواناكانی ئەوان لە بوارە جۆراجۆرەكاندا و كاریگەرییەكانی ئەو كارە لە هاوكێشە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان كوردستان و ئورووپاییەكاندا بە گرنگ زانی.