کوردستان میدیا: لە شاری مۆنیخ لە وڵاتی ئاڵمان، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکان، بە بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆنفڕانسێک لەبارەی \'\'رۆڵی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ژیۆپۆلیتیکی جیهانی\'\' لە شوێنی پارلمانی \'\'باڤاریا\'\' لە شاری مۆنیخ بەڕێوەچوو.
لەو کۆنفڕانسەدا نوێنەری پارتی سەوزەکانی ئاڵمان، بەرپرسی کۆمیتەی مافی مرۆڤ لە پارلمانی ئورووپا، پرۆفسۆرێکی زانستگای ئاکسفۆرد و ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و زانستی بە نوێنەرایەتیی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سەرانسەری جیهان ئەو مەسەلەیان خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
ئەو کۆنفڕانسە لەلایەن رێکخراوی UNPO و بە بەشداریی \'\'جەهانگیر حاتەمی\'\' هاوکاری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو.