کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی PDK – S

22:41 - 27 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە ٥٧مین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموكراتی كوردستان ــ سووریە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر بە سەرپەرستیی \'محەممەد ساڵح قادری\'\' ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی دێموكراتی كوردستان ــ سووریە لە رێوڕەسمی ٥٧مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەو پارتە بەشداریی كرد.

شاندی حیزب لەو رێوڕەسمەدا پیرۆزبایی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی بەو بۆنەیەوە بە پارتی دێموكراتی كوردستان ــ سووریە راگەیاند.

شاندی حیزبی دێموکرات لەو رێوڕەسمەدا لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزب و لایەنەکانی کوردستان دیداری پیکهێنا.