کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندیکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی "سوار ئاغای بلباس" لە "بیتوێن"

11:11 - 14 رەشەمه 2720

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسەی "سوار ئاغای بلباس" لە "بیتوێن" بەشداریی کرد.

ڕۆژی چوارشەممه ڕێکەوتی ١٣ی ڕەشەمە شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی "عومەر غوڵامعەلی'' جێگری دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات، سەردانی بنەماڵەی خوالێخوشبوو "سوار ئاغای بلباس"، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و ناسراوی "پشدەر و بیتوێنـ"ـیان کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لەو ڕێوڕەسمەدا پرسە و هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو "سوار ئاغای بلباس" ڕاگەیاند.

 سوار ئاغا پەیوەندییەکی لەمێژینە و دۆستانەی لەگەڵ حیزبی دیمۆکرات و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەبوو.