کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموكرات لە ساڵڕۆژی دامەزرانی "پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان"

17:15 - 12 رێبەندان 2721

شاندێکی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی "پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان" سەردانی پارتی "کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانـ"ـیان کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "محەممەدساڵح قادری" بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموكرات، سەردانی پارتی "كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستانـ"ـیان كرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لەلایەن "باپیر كامەلا" سكرتێری پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان ئەندامانی سەركردایەتی پێشوازییان لێ کرا.

شاندی حیزبی دێموکلرات بەم بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموكراتیان بە سەركردایەتی "پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان" گەیاند و هەردوولا وێڕای بەرزنرخاندنی پەیوەندیی نێوانیان، خۆشحاڵیی خۆیان لەو سەردانە و ڕابردووی كارو تێكۆشانی هەر دوولا دەربڕی.

لەو دیدارەدا شاندی حیزبی دێموکرات چاویان بە نوێنەرانی چەندین لایەنی سیاسی، پارلمانتار و دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەوت.