کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشمانیی کوردستان

16:12 - 14 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، لە یادی دامەزرانیدا بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'حەسەن شەرەفی\'\' جێگری سکرتێری گشتی، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە رێوڕەسمی ٣٩مین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر بەشداریی کرد.

لەو رێوڕەسمەدا کە نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشدار بوون، دوکتور بەرهەم ساڵح بەخێرهاتنی میوانانی کرد و لەسەر مێژووی یەکیەتی و چۆنیەتیی دامەزرانی لەلایەن جەلال تاڵەبانییەوە و هاوخەباتییان لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان قسەی کرد.

لە رێوڕەسمی یادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیدا شاندی حیزبی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی ئەو بۆنەیە، چاوی بە ژمارەیەک لە کەسایەتی و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان کەوت.