کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سوید لە سێمینارێکی سیاسی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە، بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید، بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە، سێمینارێکی لەژێر ناوی هەلومەرجی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە و ئەرکەکانمان بۆ عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخستبوو.
کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید بە فەرمی بانگهێشتی ئەو سێمینارە کرابوو و بەو مەبەستە شاندێکی پێوەندییەکانی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات بەسەرپەرەستی محەممەد ئەحمەدی بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، بەشداریی کرد و پەیامیان پێشکەش بەو سێمینارە کرد.