کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، بەشداریی لە ڕێوەڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی "هێنریتا پیرە"، هاوسەری "سەعدی ئەحمەد پیرە" کرد.
شاندێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی ''محەممەد نەزیف قادری''، جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۲٦ی پووشپەڕی ۱۳۹۸ی هەتاوی، لە شاری هەولێر، بەشداریی لە ڕێورەسمی پرسە و سەرەخۆشیی "هێنریتا پیرە"، هاوسەری "سەعدی ئەحمەد پیرە"، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان کرد کە لە وڵاتی ئۆتریشدا کۆچی دوایی کردووە.
شاندی حیزبی دێموکرات، پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دێموکراتیان ئاراستەی "سەعدی پیرە" و بنەمالەی خاتوو "هێنریتا" کرد و هیوای سەبوورییان بۆ بە ئاوات خواست.