کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی جێژنی "مەولوود"دا

16:49 - 18 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی جێژنی مەولوود لە شاری کۆیەدا بەشداریی کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی کۆیە و یەکیەتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، شاندێکی هاوبەشی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی و دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی مامۆستا مەلا "ئەحمەد ڕەحیمی"، بەرپرسی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزب، لە ڕێوڕەسمی جێژنی مەولوود لە شاری کۆیەدا بەشدارییان کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە مزگەوتی گەورەی شاری کۆیەدا بەڕێوەچوو، دەیان کەسایەتیی حکوومەتی و ئاسایی تێیدا بەشداربوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا شاندەکانی قایمقام و بەرپرسانی ئیداریی شاری کۆیە، مامۆستایانی ئایینی و حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان بەشدار بوون.

بەشداربووان بەپێی نەریتی ئایینی ئیسلام، جێژنی مەولوود کە جێژنی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، بەرز و پیرۆز ڕاگرت.