کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە یادی ٤۷ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

12:23 - 11 جۆزەردان 2722

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، لە یادی ٤۷ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان (۱/٦/۲٠۲۲) شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "محەممەد نەزیف قادری" جێگری دووەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە یادی ٤۷ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، لە مەڵبەندی ۱٤ی ڕێکخستنی کۆیە، بەشداریی کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لەلایەن شاندێکی مەڵبەند بە سەرپەرستیی "ئەبوو زەید ساڵح" ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی کۆیەی یەکیەتیی نیشتمانی، پێشوازییان لێ کرا.

لە دیدارەکەدا "محەممەد نەزیف قادری" بە نوێنەرایەتیی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و ڕێبەرایەتیی حیزب، پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکیەتیی نیشتمانی لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکیەتی کرد و هیوای خواست کە یەکیتیی نیشتمانی و سەرجەم هێزەکانی کوردستان بە یەکڕیزی و یەکگوتاری لە ئاست بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەکەمان هەنگاو هەڵبگرن.

لە بەرامبەردا "ئەبوو زەید" وێڕای سپاس لە شاندی حیزب، لەسەر بەهێزترکردنی پێوەندیی دۆستانەی هەردوولا جەختی کردەوە.