![](/weney-mallperr/12082.jpg)
کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی باوا ئەلیاسی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەروەی حیزب لە وڵاتی سوئیس لە کۆنگرەی پارتی سوسیالیستی ئەو وڵاتە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی باوا ئەلیاسی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەروەی حیزب لە سوئیس لە کۆنگرەی پارتی سوسیالیستی لە شاری مارتینی بەشداریی کرد.
سەرەتای کۆنگرەکە بە وتاری کریستیان لوڤرا، سەرۆکی پارتی سوسیالیستی سوئیس دەستی پێ‌کرد.
لوڤرا لە قسەکانیدا بۆ بەشداربوانی ئەو کۆنگرەیە کە لە سەرتاسەری وڵاتی سوئیسەوە هاتبوون، پرۆژەی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سوئیس کە وەرزی پاییزی ٢٠١٥ی زایینی بەڕێوە دەچێت، پێشکەش کرد.
ناوبراو لە باسەکەیدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک بابەت کرد لەوانە؛ دادوەری کۆمەڵایەتی، پاراستنی دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکان، گرینگی‌دان بە سیاسەتی پاراستنی بنەماڵە، سیاسه‌تی سوئیس له‌هه‌مبه‌ر كۆچ وكۆچبه‌ری، هاوپەیوەندیی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشگری له‌داڕمانی ژیانی چینی كرێكار و هتد.
هەروەها کریستیان لوڤرا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بەوە کرد كه‌وڵاتی سوئیس به‌پێچه‌وا‌نه‌ی خواستی پارته راسته‌كانی ئەو وڵاتە، پێویسته‌سیاسه‌تی كرانه‌وه‌به‌رووی وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئورووپا بگرێته‌بەر.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كه‌یدا، لۆڤرا سیاسه‌تی پارته‌راستڕه‌وه‌كانی كه‌ئامانجیان پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ئابووری لیبراڵه، خسته‌به‌ر رخنه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌هه‌ڕه‌شه‌بۆ سه‌ر زه‌وتكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كۆمەڵایه‌تیه‌كان ناودێر كرد.
پارتی سوسیالیست جه‌ختی كرده‌وه‌كه‌په‌یوه‌ندییه‌دوو قۆڵیه‌كانی سوئیس له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئورووپا ده‌بێ به‌رده‌وام بێت.
دواتر هه‌ر یه‌ك له‌سیمۆنه‌تا ساماروگا، سه‌رۆكی كۆنسه‌ی فێدراڵی سوئیس و ئالان بیرسه، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی فێدراڵی سوئیس به‌شداری كۆنگره‌كه‌بوون.
پارتی سوسیالیستی سوئیس،ساڵی ١٨٨٨ی زایینی دامه‌زراوه‌و له‌و کاته‌وه، ریفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌وهه‌ری پرۆگرامی ئه‌م پارته‌یه‌پێك دێنێ کە بۆ داكۆكی له‌ژیانی كرێكاران، مافی یه‌كسانی ژن و پیاو، خه‌باتی چینایه‌تی، بیمه‌ی ساڵمه‌ندی و هتد تێکۆشانی هەیە.
گادەر. د