کوردستان میدیا: رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی رێبەندان شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، لە رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە بە بەشداریی نوێنەری حیزب و رێکخراوەکانی کوردستانی، ئێرانی و سوێدی بەڕێوەچوو و پەیامی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سوێد لەلایەن مەولوود عەبدێلزادە، بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانەوە پێشکەش کرا.
لەم پەیامەدا وێڕای ئاماژە بە رێککەوتننامەی ئەم دواییەی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، جەخت لەسەر یەکگرتن و یەکڕیزی هەموو لایەنەکان لە کوردستانی ئێران، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کورد کرابوو.
لە بەشێکی دیکەی پەیامی حیزب، وێڕای ئاماژە بەو قەیرانانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵیان بەرەوڕوو بۆتەوە و هەروەها ئەو راستییەی کە هەموو کات رێژیم بۆ بەدیهێنانی رەوایی خۆی لە هەڵبژاردن کەڵکی وەرگرتووە، هاتبوو، کە بەو هۆکارانە ئەمڕۆ باس کردن لە هەڵبژاردنی ئازاد دوور لە راستی و واقیعییەتی سیاسییە.