کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێمۆکرات لە یادی راپەڕینی قامیشلوو لە هەولێر

20:48 - 24 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: دوو شاندی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ساڵڤەگەڕی یادی راپەڕینی قامیشلوو، پەیامی هاوبەشیان پێشکەش کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٣ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی محەممەدساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزب لە شاری هەولێر و شاندێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی نەجمەدین گوڵپەروەر لە رێوڕەسمی ٩ـەمین ساڵڤەگەڕی راپەڕینی قامیشلوو بەشدارییان کرد.
ئەم رێوڕەسمە لەلایەن دەستەی باڵای کوردستانی رۆژئاوا و لەژێر ناوی بەهێز کردنی دەستەی باڵای کورد وەفادارییە بۆ شەهیدانی راپەڕینی قامیشلوو بەڕێوەچوو.
سەرەتای ئەم رێوڕەسمە بە قسەی ئەبوو سابیر نوێنەری دەستەی باڵای کوردستانی رۆژئاوا دەستی پێ کرد.
دواتریش بەڕێز محەممەد ساڵح قادری پەیامی هاوبەشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد.

دەستەی باڵای کوردستانی رۆژئاوا نوێنەری ٣٠ حیزب و رێکخراوی کوردستانی سوورییەیە.